هەفتەی یەکەمی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، “ئەرسەلان خودکام” بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی نەخۆشی ئاومرواری بۆ دەرمانخانەی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە بهڵام بەهۆی لێدانی دەرزییەکی نەناسراو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخی چاوەکانی خراپتر بووه.
بەپێی زانیارییهكان، ڕازی نەبوونی کاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ گواستنەوەی ئەم بەندکراوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە و گواستنەوەی بۆ دەرمانخانەی ناو بەندیخانە لە کاتێکدا بووە کە ئیمکانات و کادیری دەرمانی ئەم دەرمانخانەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی پێشکەوتووی وەکوو ئاومرواری بە کەڵک نایەت. بهوتهی سهرچاوه خۆجێیهكان، بهرپرسانی زیندانی ورمێ له پێدانی مهرهخهسی بهو بهندكراوه خۆدهبوێرن و داوای بارمتهی قورسی ١٥ ملیارد تمهنی دهكهن. “ئەرسەلان خودکام” خەرمانانی ١٣٩٧، لەلایەن لقی ٣٢ی دادسەرای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا کە دواتر بە پشتبەستن بە مادەی ٢٠ی کۆمیسیۆنی لێخۆشبوون سزاکەی گۆڕدرا بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی.