کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شبوونی ٤١ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كانی توركیا

بێبه‌شبوونی ٤١ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ئاوی

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی ناوچه‌یعه‌ین عیسایڕۆژئاوای كوردستان له‌ لایه‌ن توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه‌، ٤١ هه‌زار كه‌س له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بێبه‌ش ماون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاویعه‌ین عیسا، ٦٥ گوندی ئه‌و ناچه‌یه‌ به‌ هۆی هێرشی ڕاسته‌وخۆی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر وێستگه‌ و دێپۆكانی ئاوی خواردنه‌وه‌ و هه‌روها وێستگه‌كانی وزه، له‌ كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه‌ بێبه‌ش كراون. به‌ هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان، هێشتا ده‌رفه‌تی چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ ئارادا نییه‌ و خه‌ڵك به‌ ناچاری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی پیس به‌ كار دێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كاریگه‌ری ئه‌بێت.