کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی ٣٧ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین له‌ مافه‌كانیان

بێبه‌ری كردنی ٣٧ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین له‌ مافه‌كانیان 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، گولڕۆخ ئیرایی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: ٣٧ به‌ندكراوی سیاسی ژنی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ له‌ مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، ئه‌و ٣٧ به‌ندكراوه‌یان به‌ هۆی مانگرتنی ڕۆژانی ٣ و ٦ی گه‌لاوێژ دژبه‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، هه‌روه‌ها به‌رزركردنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ حكوومه‌ت، له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كردووه‌.