کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی كرێكارانی شه‌وكاری خووزستان له‌ بیمه‌

بێبه‌ری كردنی كرێكارانی شه‌وكاری خووزستان له‌ بیمه‌ 1

به‌ وته‌ی چالاكانی كرێكاری خووزستان، ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ بیمه‌كردنی كرێكارانی ساختمانی شه‌وكار خۆ ده‌بوێرێت.

به‌هۆی گه‌رمای سه‌ختی هاوین له‌ پارێزگای خووزستان، كرێكارانی ساختمانی ناچارن به‌ شه‌ودا كار بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك مه‌ئموورانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی سه‌ردانی شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ناویان بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ بیمه‌ی تۆمار ناكه‌ن. بیمه‌ نه‌كردنی كرێكارانی ساختمانی كێشه‌ی ده‌رمانی بۆ ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تیان ناده‌ن.