به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “یه‌حیا ناسری” به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز پاش ١٨ ساڵ زیندان، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“یه‌حیا ناسری” له ساڵی ٨٤ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٩ مانگ ئه‌شكه‌نجه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه دواتر به زیندانی هه‌تاهه‌تایی گوڕدرا. ناوبراو نه‌خۆشی هیمۆڕۆئید و ڕیخۆڵه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی شه‌یبان ئه‌و زیندانییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.