“عه‌لی ئاقامحه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی مه‌جلیسی “ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه ١٩ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار شارۆمه‌ندی ئێرانی له لانیكه‌نی ئیمكاناتی ژیان وه‌كوو مه‌سكه‌ن، كار، په‌روه‌رده، بێهداشت، خۆراك و پۆشاك بێبه‌شن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، دوو هه‌زار و ٢٠ گه‌ڕه‌ك له ئێران بوونیان هه‌یه كه هیچ جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان بۆ دابین نه‌كراوه. ٨٧٦ هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن نێوان ٦ بۆ ١٧ ساڵ له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه منداڵانی كار ناگرێته‌وه. شایانی باسه ك ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو به لانیكه‌م ١٠ ملیۆن كه‌س به جه‌معه‌یتی ژێر هێڵی هه‌ژاری ئێران ئیزافه بوون و ئێستا ٢٦ ملیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین.