پارێزەرانی نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی، دوو ڕۆژنامەنووس کە بە تۆمەتی ڕووماڵکردنی ڕووداوی کوشتنی ژینا ئەمینی و پرسەکەی، بۆ ماوەی ١٦ مانگ بە شێوەی نایاسایی دەستبەسەر و زیندانی كرابوون، ڕایانگەیاند: ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لە دادگای پێداچوونه‌وه لە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتی دەرەکی و دوژمنی ئەمریکا” بێ‌تاوان ناسێندراون.
پێشتر نیلووفه‌ر حامیدی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به حه‌وت ساڵ و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو كه به له‌به‌رچاوگرتنی بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه، ته‌نیا سزای ٧ ساڵ زیندانیه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێنج ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها، ئیلاهه محه‌ممه‌دی به هه‌مان تۆمه‌ت به سه‌رجه‌م ٧ ساڵ زیندان سزا درابوو، به‌ڵام پاش بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه، حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتووه و شه‌ش مانگ به‌ندكرانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.