دوو پەرەستاری نەخۆشخانەی قائیمی مەشهەد ماوەی سێ رۆژە بارودۆخیان ناڕۆنە و ئەگەری ڕفاندنیان لە لایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە هەیە.
محەممەد شەریفی موقەدەم دەبیرکولی گشتی ماڵی پەرستاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵنێریی فەرەنسا ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییه سه‌ره‌تایه‌كان، دوو پەرستار بە ناوەکانی “ئەمین نادرپوور” و “عەلیرەزا زاهیدی موقەدەم” کە لە نەخۆشخانەی قائیمی مەشهەد دەوامیان كردووه، ماوه‌ی سێ ڕۆژه لە سەر کارەکەیان ئامادە نەبوون و مۆبایلەکانیان کوژاوەتەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو په‌ره‌ستار له كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی مه‌شهه‌د كردبوو.