له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی قه‌تع بوونی به‌رقی كارخانه‌ی “ڕیختهگهریی ئازه‌رین نام” له شاری قه‌زوین ٦٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه بێكاربوون و له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌رقی ئه‌م كارخانه‌یه به‌هۆی نه‌درانی قه‌رزی ١١٠ ملیۆن تمه‌نی به ئیداره‌ی به‌رق له ڕۆژی یهكشهممههوه قه‌تع بووه و به‌هۆیه‌وه نزیك به ٦٠ كرێكار بێكار بوون. شایانی باسه خاوه‌نكار به‌بیانووی نه‌بوونی نه‌خدینه هه‌تا ئێستا خۆی له په‌رداختی قه‌رزی ئیداره‌ی به‌رق بوواردووه.