کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بیلاته‌كلیفیی دوو به‌ندكراوی شاری بۆكان

دوو به‌ندكراو به‌ ناوەکانی “جەماڵ یووسفی” خەڵکی گوندی “موشیرئاوا” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ی سەر بە شاری بۆکان، ماوەی چوار ساڵە چارەنووسیان ناڕوونە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو به‌ندكراوه‌ لەم دواییانەدا لە زیندانی بۆکانەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراون. هەروەها، ناوبراوان سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، بۆ لێپرسینەوە لە زیندانی بۆکان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوون و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد كرابوون. ساڵی ٩٥ ئەو دوو هاووڵاتییە، بە تۆمەتی “ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژبه‌ ڕژیم”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە “دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری کرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

‏ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سه‌قز سه‌باره‌ت به‌ “ئازاد ئەمینی”

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕیژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ زاهیدان

-

ناروونی چاره‌نووسی “فه‌رووغ سه‌میع نیا” له‌ به‌ندیخانه‌ی ره‌شت

-

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “مه‌ریه‌م لووتفی” له‌ شاری تاران

-

كۆژران و بریندار بوونی ٤٠ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ نیجریه‌

-