كۆمیته‌ی لاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان و ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخواز كرد كه له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕش دا بۆ جارێكی دیكه شه‌قامه‌كان بكه‌نه گۆڕه‌پانی به‌رخۆدان دژی دیكتاتۆریه‌ت.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: له ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی “ژینا”دا، به پێویستی ده‌زانین كه ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتوومانه‌ته به‌ر تا كۆتایی بڕۆین و بۆ جارێكی دیكه شه‌قامه‌كان داگیر بكه‌ین و به‌هێزتر له پێشوو هه‌موو شوێنێك بكه‌ینه گۆڕه‌پانی خه‌بات و به‌رخۆدان تاكوو له داهاتوویه‌كی نزیك دا سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین.