ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار به‌ڕێوه‌یه. هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری هه‌ر له‌ئێستاوه خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌م ڕۆژه ئاماده ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕژیمی دژه‌كرێكاریی كۆماری ئیسلامیش له‌م پێوه‌نده‌دا بێكار دانانیشێت و پیلانه‌كانی بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌م ڕۆژه به‌كار دێنێت. له‌و ڕۆژه‌وه كه ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار به‌سه‌ر ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پێندرا و ئه‌م ڕژیمه ناچار بوو ڕیاكارانه دان به گرینگیی ئه‌م ڕۆژه مێژووییه دابنێت، سه‌رانی ڕژیم هه‌موو ساڵێ هه‌وڵیان داوه كه ئه‌م بۆنه مێژوویی و جیهانییه له ناوه‌رۆكی چینایه‌تی و شۆڕشگێڕانه‌ی به‌تاڵ بكه‌ن. ڕژیم به‌شێوه‌یه‌كی فریوكارانه، له‌جیات ڕۆژی كرێكار، حه‌فته‌ی كرێكاری پێناسه كردووه. به‌پێی ئه‌م فێڵبازییه، حه‌فته‌ی كرێكار هه‌موو ساڵێ یه‌ك حه‌فته به‌ر له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار ده‌ست پێ ده‌كات و له‌م ڕۆژه‌دا كۆتایی پێ دێت.
له وه‌ها سێناریۆیه‌كی گاڵته‌جاڕانه‌دا، سه‌ران و كارگێڕانی ڕژیم له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ڕۆژه‌دا له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراو و ناوه‌نده زه‌رده ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی دڵخوازی ڕژیم و خاوه‌نكاران به‌رنامه داده‌ڕێژن تا له ڕۆژی حه‌وته‌مدا ئیتر هیچ نیشانه‌یه‌ك له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و پێشكه‌وتنخوازی له ڕێوڕه‌سمێكدا كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت نه‌مابێته‌وه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی له‌ئاكامی خه‌باتی كرێكاران و پێداگریی چالاكان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ زیندوو ڕاگرتنی سوننه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی پاشه‌كشه‌ی كردووه و ئه‌م ڕۆژه مێژووییه‌ی به‌ڕه‌سمی ناسیوه، به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا هه‌وڵ ده‌دات تا له‌م پاشه‌كشه‌یه بۆ زه‌ربه‌لێدان له پێگه‌ی چینایه‌تیی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. هه‌ربۆیه كرێكاران پێویسته بۆ بایكۆتی لێبڕاوانه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه دژه‌كرێكارییانه ئاماده بن.
به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سم و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاریی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و بایكۆتی لێبڕاوانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زه‌رد و فه‌رمایشی، له میحوه‌ره‌كانی بانگهێشتی ئێمه بۆ زیندووڕاگرتن و ڕێزگرتن له سوننه‌تی چینایه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارییه. ئه‌وه‌یكه ئه‌م بانگهێشته به چ شێوه‌یه‌كی دیاریكراو ڕێكده‌خرێت و به‌كرده‌وه ده‌ردێت، بابه‌تێكه كه تا ئاستێكی زۆر به باروودۆخی دیاریكراوی هه‌ر ناوچه و كارخانه‌یه‌ك و به ئاستی ئاماده‌بوونی ڕێكخراوه‌یی و په‌یوه‌ندی خه‌باتكارانه‌ی نێوان پێشڕه‌وان و چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه‌وه گرێ دراوه. له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یكه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ده‌عوه‌ت له هه‌موو كرێكارانه كه له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١١ی گوڵان، نه‌ڕۆنه كارخانه و شوێنی كار و له هه‌مان حاڵ‌دا هه‌وڵ بده‌ن كۆبوونه‌وه و ئاكسیۆنه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی به‌شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رن.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران به‌پێی ئه‌زموون و سوننه‌تی ساڵانی ڕابردوو، ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له بڕیارنامه‌كانی خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌و خواستانه ته‌ئكید ده‌كات كه نه‌ته‌نیا خواستی سه‌ره‌كیی چینی كرێكاری ئێرانه، به‌ڵكوو خێراترین داخوازیی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی پێشڕه‌و له‌ئاستی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌خۆده‌گرێت. كرێكارانی ئێران له‌م ڕۆژه‌دا له‌سه‌ر خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان تا ئاستی دابینكردنی ژیانێكی ئینسانی، بیمه‌ی بێكاری بۆ هه‌موو كه‌سانی ئاماده به‌كار، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاری منداڵان، ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئازادیی ڕێكخراو، ته‌حه‌زوب، مانگرتن، ئازادیی قه‌ڵه‌م، ئازادیی گشت به‌ندكراونی سیاسی و كۆتایی هێنان به سزای ئێعدام، كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی جنسیه‌تی دژبه ژنان و دابینكردنی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له گشت بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی ته‌ئكید ده‌كه‌ن. كرێكاران له‌م ڕۆژه‌دا وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌م خواستانه، عه‌زمی لێبڕاوانه‌ی خۆیان له خه‌بات بۆ دابینكردنی ئازادییه دیموكراتیكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن. ته‌ئكید له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ته‌حه‌زوب و ئازادیی پێكهێنانی ڕێكخراوی كرێكاری و خواستی ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی به‌شێك له خواستی ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسییه. گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌م خواستانه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له پێگه‌ی خه‌بات و ڕۆڵی مێژوویی چینی كرێكار بۆ وه‌دێهێنانی ئه‌م خواستانه ئاگادارن. چینی كرێكار ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه به پشت به‌ستن به هێزی خۆی له پێشه‌وه‌ی ڕیزی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش و سته‌ملێكراوه‌وه، كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه به‌رێت.
ته‌ئكید له‌سه‌ر خواستی “به‌ندكراوی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت”، به‌و مانایه‌یه كه هیچ كه‌س نابێ به‌خاتری چالاكیی سیاسیی خۆی، به‌هۆكاری بیروباوه‌ڕی سیاسی و ده‌ربڕینی دژایه‌تی و به‌خاتری خه‌بات له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی بورژوایی ده‌سه‌ڵاتدار به به‌ند بكێشرێت. به‌و مانایه‌یه كه كرێكاران خۆیان له پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه، هێزی مه‌زنی چینایه‌تیی خۆیان بۆ دابینكردن و زه‌مانه‌تی ئازادیی چالاكیی سیاسی و یه‌كگرتوویی ڕیزی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه دێننه مه‌یدان.
خواستی بیمه‌ی بێكاریی گونجاو له‌گه‌ڵ دابینكردنی ژیانێكی ئینسانی، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕێكخراو و ته‌ئكید له‌سه‌ر مافی ئینسانیی هه‌موو تاكێك بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له ژیانێكی ئازاد و ئینسانی، خۆی به‌ڵگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و حه‌ره‌كه‌تی چینی كرێكار دژبه هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری و جه‌حه‌نه‌مێكه كه ڕژیمی ئیسلامی خوڵقاندوویه‌تی. چینی كرێكار له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌م داخوازیانه عه‌زمی خۆی بۆ كۆتایی هێنان به هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری و بێ مافیی سیاسی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.