کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆچی سەرمایە گوزارانی دەرەکی بۆ چوون بۆ ئێران پەلەیەکیان نییە؟

لە یەکەم مانگەکانی دوای تەوافوقی بەرجامدا، تەبلیغاتێکی بەرین لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و هەروەها لە لایەن مەحافلی سیاسی لە وڵاتانی رۆژئاوایی سەبارەت بە بوارەکانی سەرمایە گوزاری لە ئێران ئەنجام درا. هەیئەتە پلە بەرەزەکان لە سەفەر بۆ تاران پێشاوبڕی یەکتریان ئەدایەوە. بڵاوکراوە ئابووریە موعتەبەرەکانی دنیای سەرمایەداری گەلێک لاپەڕەیان سەبارەت بە دوور نمای شکۆفانەوەی ئابووری ئێران ڕەش دەکردەوە. بەڵام زۆری پێنەچوو کە تەب و تابە سەرەتاییەکە دامرکایەوە و ئیحتیات و محافزەکاری لە بواری سەرمایە گوزاری لە ئێڕان جێگای شور و شەوق و خۆش بینییە سەرەتاییەکانی گرتەوە. بە تێپەڕ بوونی کات لە لای سەرمایە گوزارانی دەرەکی، ئیحتیات لەم بوارەدا جیگای خۆی دا بە نیگەرانی. کار گەیشتە جێگایەک کە یەکێک لە مودیرانی ئەڕشەدی کۆمپانی ئایرباس کە قەراردادێکی بازرگانی نان و ئاداری لە بواری فرۆشی فرۆکەی مسافیر بەریدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیمزا کردبوو، سەبارەت بە نیگەرانی زۆری سەرمایە گوزارانی رۆژئاوایی قسەی کرد و پێی وتن کە گومانەکانیان بنێنە لاوە و دەستبکەن بە سەرمایە گوزاری کردن لە ئێراندا.پێشتریش هەواڵنێری فرانسە لەزمان چەند کاربەدەستی ماڵی و بانکی ئوروپاییەوە وتبووی کە، لەگەڵ هەڵوەشانەوەی تەحریمە ئەتۆمیەکانیشدا، بارودۆخی پێوەندی بانکەکانی ئوروپایی و کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا نا رۆشنە و بانکەکان لەم بارەیەوە بە ئەندێشن و لە چاوەوڕوانی رۆشن بوونەوەی بارودۆخەکەدان. یەکێک لە کاربەدەستانی بانکی فەڕانسەش لە پێوەند لەگەڵ باردۆخی سیاسی لە ئێران وتبووی:” بەڵام لە بارودۆخێکی ئاوادا نابێ دەست بدەینە ئیبتیکاری عەمەل.”652
نیگەرانی سەرمایە گوزارانی رۆژئاوایی لە ئێران ڕاستەقینەیە. لەبەر ئەوەی ڕیسکی سەرمایە گوزاری کردن لە ئێراندا بە چەند هۆکاری سیاسی، ئابووری و حقوقی هێشتا زۆر لەسەرەوەیە. لە بارودۆخی ئێستادا ئەساسەن ئەوە فرۆشتنی کالا، بە کالای مەسرەفی و قەتەعاتی یەدەکی و هیترەوە بۆ ئێرانە کە لە ئەولەویەتی کۆمپانیا و شیرکەتە گەورەکاندایە. مودیری شیرکەتی ئایرباس کە سەرمایە گوزاران هانئەدات لە سەرمایە گوزاری کردن لە ئێراندا نیگەران نەبن، خۆی لە بابەت قەراردادێکی کەڵان کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بەستویەتی خاترجەمە و لە بەرانبەر تەحویلدانی هەر فرۆکەیەکی ئایرباسدا نرخەکەی پێشتر وەردەگرێت. بەڵام کۆسپی سەر ڕێی جەزبی سەرمایەی دەرەکی، کە سەرمایە گوزارانی نیگەران کردوە کامانەن:یەکەم
ناکۆکی چینایەتی لە بارودۆخێکدا توند بوونەتەوە کە لە ڕوانگەی سەرمایە گوزارانی دەرەکیەوە کۆماری ئیسلامی میکانیزمێکی نیهادینە بووی بۆ کۆنترۆڵ کردنی بزوتنەوەی کرێکاری نییە. لە وڵاتانی پێشکەوتوی سەرمایەداریدا یەکێتیە کرێکاریەکان لە ڕاستیدا دەورێکی وەها دەگێڕن. لە ڕێگای ئەم یەکێتیانەوە بزوتنەوەی کرێکاری قابیلی کۆنترۆڵ، قابیلی سازش و قابیلی پێش بینی دەبێت. لەخۆڕا نییە کە هەموو ساڵێک لە جەریانی بەڕێوەچوونی ” کۆنفڕانسی جیهانی کار”دا کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەم کۆنفڕانسەوە بەهۆی بەرگرتن لە شکڵگرتنی سەندیکا کرێکاریەکان و پێشێل کردنی مافی سەندیکایی کرێکاران، دەکەوێتەبەر ڕەخنە. ئەرکی کۆنفڕانسی جیهانی کار شتێک نییە بێجگە لە پەیگیری میکانیزمی کۆنترۆڵ کردنی بزوتنەوەی کرێکاری لە ئاستی جیهانیدا. و ئەمەش ڕاست ئەو میکانیزمەیە کە کۆماری ئیسلامی نیەتی.

دووهەم
کۆماری ئیسلامی خاوەنی بارودۆخێکی سیاسی سەقامگیر نییە. هێشتا سەبارەت بە دەور و نەخشی ڕژیمی ئێران لە کانونەکانی قەیرانی ناوچەییدا و ماجەراجوییە سیاسیەکان، لەبارەی ئیستراتیژی مانەوە، سەبارەت بە دیپلۆماسی، چلۆنایەتی تەنزیمی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی رۆژئاوایی، و ئیعتیباری نێونەتەوەیی و هیتر لەنێو خۆی ڕژیمدا هاودەنگی بوونی نییە و کێشمەکێش لەسەر ئەم جۆرە بابەتە گەلێک توندە. ئەگەر نەخشەی سیاسی ئامریکا و باقی دەوڵەتانی رۆژئاوایی کە هەوڵ ئەدەن تای تەرازوەکە بە قازانجی میانەڕەوەکانی نێو ڕژیم قورس تر بکەن، نەچێتە پێش، ئیتر سەرمایە گوزارانی دەرەکی بێدەراو لە ئاو نادەن و بەهەر ڕادەیەک کە لە سەقامگیری جێی سرنجی خۆیان دڵنیا بنەوە، بە هەمان ڕێژە ئاستی چالاکی خۆیان پەرە پێئەدەن.
سێهەم
بوونی سپای پاسداران کە چنگی بەسەر زیاتر لە ٥٠ لەسەدی سەرجەم ئابووری ئێران و بەسەر مەیدانە کلیدیەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا گرتوە. تەشکیلاتێک کە بەشێوەی دەوڵەتێک لەنێو دەوڵەتدا دەجوڵێتەوە. ئەم سازمانە نیزامیە ماڵیات بە دەوڵەت نادات و خۆی لە بەرانبەر یاسا و دەوڵەتدا بە بەرپرس نازانێ. ڕانت خۆرە، نایەتە مەیدانی ڕقابەتی ئازادەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە هێزێکی نیزامی و ئەمنیەتی و نفوزی بەرین لە دەزگا ئیداریەکاندا، دەچێتە شەڕی ڕەقیبەکانی.
چوارەم
ژێر خانی ئابووری ئێران لاوازە. بەندەرگاکان، جادەکان، ڕێگای ئاسن، هێڵی ئاسمانی، ئاو و برق، ئینتێرنێت، هێزی کاری شارەزا، هیچکام لەمانە لە بارودۆخی ئێستادا لە ئاستێکدا نین کە سەرمایە گوزارانی دەرەکی هانبدەن بۆ سەرمایە گوزاری کردن لە ئێران. دەبێ بارودۆخی ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئسلامی لەم بارەیەوە لەگەڵ بارودۆخی وڵاتێکی وەک چێن بەراورد بکەیت، تا روون بێتەوە بۆچی سەرمایە گوزاری خاریجی، سەرەڕای بوونی هێزی کاری هەرزان، سەبارەت بە سەرمایە گوزاری کردن لە ئێران هیچ پەلەیەک لەخۆی نیشان نادات.
پێنجەم
بوروکراسی بەرینی دەوڵەتی، بوونی قانونی نا روون و دەست و پێ گری ئیداری، کۆسپی ئیدئۆلۆژیکی سەرچاوەگرتوو لە زاڵبوونی مەزهەب بەسەر ناوەندە ئاموزشی و ئیداریەکاندا، نا سەربەخۆ بوونی قوەی قەزاییە.
دەوڵەتی رۆحانی بەڵێنی بە خەڵک داوە، کە لەگەڵ کۆتایی هێنان بە پێوەندی پڕ لە کێشە لەگەڵ ئامریکا و ئەوانیتر، بە کردنەوەی دەرگاکانی ئێران بە رووی سەرمایە گوزاری خاریجیدا، بە بردەنەسەری کەیفیەتی بەرهەمهێنان و پەرەدان بە هەناردە کردن، هەم کار پەیدا دەکات و تەوەڕوم هەوسار دەکات و هەم گەشانەوەی ئابووری بە کردەوە دەردینێ. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دەوڵەتی رۆحانی خاوەنی ئەو ئامزار و ئیرادەیە نییە کە بتوانێ کۆسپەکانی سەر ڕێی هاتنی سەرمایەی دەرەکی بۆ ئێران لابەرێت. لە مەیدانی نێوخۆیشدا نیگەرانی توند بوونەوەی ناکۆکیە چینایەتیەکان و پەرەسەندنی ناڕەزایەتی کرێکاری و جەماوەری، ئەو دەرفەتەیان ناداتێ تا بە داسەپاندنی ڕیازەتی ئابووری بەسەر زۆربەی کۆمەڵگادا، بەرنامە درێژ ماوە ئابووریەکانیان بخەنە دەستوری کارەوە و لەم روەوە وەک دەورەکانی ڕابردوو بە ناچار ئابووری ئەم وڵاتە ئەمرۆ بۆ سبەی بەڕێوەدەبەن. بەڵام ئەگەر دەوڵەت بەکردەوە ناتوانێ بەرنامەی درێژ ماوەی بۆ پەرەپێدانی ئابووری بەکردەوە دەربێنێ، لە کورت ماوەشدا ناتوانێ باشتر بوونێک لە ژیانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشدا بەدیبێنێ. لەم ڕوەوە دەوڵەتێکی داماو و دەست و باڵ بەستراوە

 

بابەتی پەیوەندیدار

منداڵان ئاسیب پەزیرترین توێژ له کۆمەڵگای ئێران

komalah

نەشتەرگەری ئابووری، ئاگری ڕق و تووڕەیی خەڵک بڵێسەدارتر دەگات

komalah

خەڵک نەتەنیا لەدژی گرانی، بەڵکوو خوازیاری بەدەستهێنانی سەرجەم مافە پێشێلکراوەکانی خۆیانن.

komalah

ساڵهاتی دووهه‌م كاره‌ساتی شیمیاباران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah

ووته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ساڵیادى مانگرتنی گشتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر وهاوبه‌نده‌كانی

komalah