کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت، هێستاش هه‌موو ویژدانێكی به‌خه‌به‌ر ئازار ده‌دات

ئهمڕۆ شهممه٧ی مانگی پووشپهڕ، ساڵوهگهڕی جهنایهتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سهردهشته‌. كاتژمێر چواری پاش نیوهڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپهڕی ساڵی ١٣٦٦ی ههتاوی، لهجهرگهی شهڕی وێڕانكهر و كۆنهپهرستانهی ئێران و عێراقدا، فڕۆكهجهنگیهكانی حكوومهتی فاشیستیی بهعس، لهكردهوهیهكی جهنایهتكارانهدا، بۆمبهشیمیاییهكانیان بهسهر خهڵكی بێ خهبهر و بێ دیفاعی چوار ناوچهی شاری سهردهشت و دهورووبهری، كههیچ ڕۆڵێكیان لهههڵگیرساندن و درێژهی ئهو شهڕهدا نهبوو، باراند و كارهساتێكی مرۆییی دیكهیان خۆڵقاند. ئهم تاوانهخهڵكی كوردسانی داغدار كرد و دڵی ههر مرۆڤێكی ئازادیخوازی وهژان خست.

لهجهرهیانی ئهم جهنایهتهمێژووییهدا، پتر له١٣٠ كهس گیانیان لهدهست دا و پتر له١٠ ههزار كهسیش بهشێوهیهكی دڵتهزێن بریندار و ژههراوی بوون. ئاسهوار و دواهاتی ئهم كارهساتهمرۆییه، هێستاش، پاش تێپهڕینی ساڵیانێكی زۆر، بهسهر ژیانی بریندارهكان و بنهماڵهو كهس و كاریانهوهدیارهو ناچارن لهگهڵ ئاسهوارهپڕ لهژان و ئازارهكهی ژیان بهسهر بهرن و بهشێك لهو ژان و ئازارهش بگوازنهوهبۆنهسلی دوای خۆیان.

بۆمبارانی شیمیایی سهردهشت لهبواری بهكارهێنانی جۆری چهكی كۆشتاری بهكۆمهڵ دژبهخهڵكی ئاسایی، لهشهڕی كۆنهپهرستانهی ئێران و عێراقدا، خاڵێكی وهرچهرخان بهئهژمار دههات. لهساڵهكانی پێشتردا ڕژیمی بهعس چهندین جار، چهكی شیمیایی دژبههێزهكانی پێشمهرگهبهكار هێنابوو. لهبهرهكانی شهڕیشدا بهشێوهی سنووردار و بۆتاقیكردنهوه، ئهم چهكهی دژبهسهربازهكانی بهرامبهری بهكار دێنا. بهڵام بهكارهێنانی چهكی شیمیایی دژبهخهڵكی بێدیفاعی شارێك، نیشانهی بهرینتر بوونهوهی پانتایی جهنایهت بوو لهو شهڕهكۆنهپهرستانهیهدا. لهشهڕی یهكهمی جیهانیهوهبهرهو ئهملا، ئهوهیهكهمین جار بوو كهلهلایهن دهوڵهتهدژبهیهكهكان، بهشێوهیهكی بهرین، لهچهكی شیمیایی دژبهخهڵكی بێدیفاع كهڵك وهردهگیرا.

حكوومهتی عێراق، چهند مانگ پاش بۆمبارانی شیمیایی سهردهشت، كارهساتی حهڵهبجهی خوڵقاند كهتێیدا نزیك به٥ ههزار مرۆڤ گیانی خۆیان لهدهست دا و پتر له٧ ههزار كهسیش بریندار و ژههراوی بوون. بهڵام دهوڵهتانی ئێمپریالیستی و ئهوانهی وا ژههر و چهكی شیمیاییان بهم جهنایهتكارانهدهفرۆشت، بهپێی بهرژهوهندی ئابووری و سیاسیی خۆیان، بهنیسبهت ئهم كارهساتهبێدهنگ بوون و بهمجۆرهدهستی ڕژیمی بهعسیان بۆ دووبارهكردنهوهی ئهم كارهساتهلهحهڵهبجه،لهپانتایهكی یهكجار ترسناكتردا، ئاواڵههێشتهوه‌. ئهگهرچی ئهوان لهزۆمرهی ئهو دهوڵهتانهبوون كه پرۆتۆكۆلیڕێگری لهبهرههمهێنان و بهكارهێنانی چهكی شیمیایییان لهساڵی ١٩٥٢دا ئامادهو واژۆ كردبوو، بهڵام بهردهوام بهرههم هێنان و فرۆشتنی ئهم چهكهدرێژهپێدا و درێژهشی پێدهدهن.

كۆماری ئیسلامی لهماوهی ئهو ٣٣ ساڵهی كهلهبۆمبارانی شیمیایی سهردهشت تێپهڕ بووه، بێجگهلهخۆمهزڵووم كردنی ڕیاكارانهو پیرۆز نیشاندانی شهڕی ٨ ساڵهو پاكانهكردن بۆ ئهو جهنایهتانهی كهلهماوهی ئهم ٨ ساڵهدا ئهنجامی داوه، هیچ ههوڵێكی بۆ ئهو ههزاران بریندار و كهم ئهندامهشیمیایی كراوهنهداوهو هێستاش بهجێماوانی ئهم جهنایهته، بهتایبهت ئهوانهیوا لهزومرهی بهشی كرێكار و توێژی ههژاری كۆمهڵگان، لهدابین كردنی دهوا و دهرمان بۆ هێور كردنهوهی ئازارهكانیان بێبهرین و كۆماری ئیسلامیش هیچ یارمهتتیهكی نهداون. ئهم ڕژیمهجهنایهتكارهكهلهجهرگهی ئهم شهڕهدژهمرۆییهدا، پادگانهنیزامیهكانی لهدڵی شارهكانی ئێران و لهوانهشاری سهردهشت دامهزراندبوو، ههموو ساڵێك لهڕێوڕهسمهفهرمایشی و نومایشیهكاندا، لهم كارهساته بهئامانجی تهبلیغاتی كهڵك وهردهگرێ. بهڵام بهڕاستی، ئهوهی بهلایهوههیچ بایهخیهكی نییه، ژیان و چارهنووسی بهجێماوان و قوربانیانه‌.

ئهگهرچی هۆكار و بڕیاردهرانی ئهم كارهساتهدهوڵهت و حیزبی بهعسهكهڕاستهوخۆ لهخوڵقاندنیدا دهستان بووه، لهدهسهڵاتدا نهماون و فڕێ دراونهزبڵدانی مێژووهوه، بهڵام پێویستهبهردهوام جهنایهتكارانێكی دیكهكهلهئێران دهسهڵاتیان بهدهستهوهیهو چی وا لهسهدام و هاودهستهكانی كهمتر نین و ههموو ڕۆژێ لهپانتاییهكی دیكهدا لهههمان شاری سهردهشت جهنایهت دهخوڵقێنن و ڕۆڵهو كهس و كاری ههر ئهم قوربانیانهی بۆمبارانی شیمیایی لهزیندانهكاندا ئهشكهنجهو ئازاریان دهدهن، بهشهریكی شهڕی جهنایهتكارانهی ئێران و عێراق و بهشهریكی تاوانهكانی سهدام بهحیساب بێنین و پێویستهلهسهر كورسیی مهحكوومانی جهنایهت دژبهمرۆڤایهتی، دابندرێن.

خهڵكی كوردستان و سهرتاسهری جیهان و ههروهها مێژووش، بۆمبارانی شیمیایی سهردهشتیان بهناوی جهنایهتكارانێكی وهك سهدام و هاودهستهكانیهوهتۆمار كردووهو لهههمان حاڵیشدا ناوی خومهینی و خامنهیی و ههموو ئهو جهنایهتكارهی كهلهدهسهڵاتدا ماون و ئهوكات تهپڵیشهڕ، شهڕ، تا سهركهوتنیاندهكوتا و بهتهما بوون قۆدس لهڕێگهی كهربهلاوهفهتح بكهن و بارگهوبنهی ڕژیمهكۆنهپهرستهكانی هاوشێوهی خۆیان لهههموو ناوچهكهبڵاوبكهنهوه، وهك شهریكی ئهم تاوانهتۆماریان كردوون‌.

بێگومان لهدواڕۆژی ڕووخانی ئهم ڕژیمهدا، لاپهڕهیهك لهدۆسیهی ههزارن لاپهڕهیی جهنایاتێك كهئهم ڕژیمهئهنجامی داوه، بهكۆشتاری بهكۆمهڵ و مهزلوومانهی ئهو ههزاران مرۆڤهتهرخان دهكرێت كهلهكارهساتی بۆمبارانی شیمیایی سهردهشت دا گیانیان بهخت كرد و یان بریندار و كهم ئهندام بوون. بهڵام بهفرمێسكی درۆیینهڕشتنی ئهمڕۆی سهرانی كۆماری ئیسلامی بۆ قوربانیانی كارهساتی بۆمبارانی شیمیایی سهردهشت، خهڵك لهبیریان ناچێتهوهكهخۆمهینی لهگهڵ دهستپێكی شهڕ، ئهم شهڕهی بهبهرهكهتی ئیلاهی و ئاسمانی پێناسهی كرد و چالاكانهبۆ سهقامگیر كردنی حكوومهتی ئیسلامی بهكاری هێنا. كۆماری ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی شۆڕشی ئێران، بۆ زهوت كردنی ههموو ئهو دهستكهوتهدیمۆكراتیكانهی كهلهو سهردهمهدا وهدهست هاتبوون، بهئامانجی كوشتنی بهرینی كۆمۆنیستهكان و ههموو نهیارانی و بۆ دامركاندنی ههموو داخوازی و چاوهڕوانیهكانی سهرچاوهگرتوو لهشۆڕشی ساڵی ٥٧، بهرهوپیری شهڕ ڕۆیشت.

لهساڵوهگهڕی كارهساتی مرۆیی بۆمبارانی شیمیایی شاری سهردهشت دا، بۆ جارێكی دیكهنهفرت و بێزاریی خۆمان لهو شهڕهكۆنهپهرستانهیهو لههۆكار و بڕیاردهران و هاودهستانی ئهو جهنایهتهگهورهیهدهردهبڕین و یاد و بیرهوهریی ههموو مرۆڤهبێدیفاعانهی كهلهجهرهیانی ئهم كارهساتهدا گیانی ئازیزیان لهدهست دا، بهرز ڕادهگرین.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-