کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

بۆردوومان کردنی گوندەکانی شەهبا لە لایەن سوپای تورکیە و میلیشیاکانیه‌وه‌

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان تۆپخانەکانی سوپای تورکیە و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە ژمارەیەک لە گوندەکانی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستانیان تۆپباران کرد و زیاتر لە ٤٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە و ناوچەکە کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات سوپای تورکیە و میلیشیاکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی خەریبشە، دێر قادر، ئادار شەعلە، ئوم عەبێد و مێدیۆن و شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو هێزانە و هەسەدەدا هاتوەتە ئاراوە. جێگای ئاماژەیە لەو شه‌ڕه‌دا زیاتر لە ٢٥ گولـلە تۆپ بەر گوندی حەربەل کەوتووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو شەڕە بڵاو نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

komalah

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

komalah

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

komalah

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

komalah

زیندانی کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

komalah

مانگرتنی كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام

komalah