شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، بنکەی سەربازیی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به‌ناوی “عەین ئەسەد”، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراون، لەلایەن میلیشیاكانی عێراقه‌وه مووشه‌كباران كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج مووشەکی جۆری گرادی ١٢٢ میلیمتری ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه و لە دەرەوەی ئه‌و بنكه‌یه کەوتوونەتە خوارەوە. سه‌فاره‌تی ئەمریکا لە بەغدا، بنکەی ئاسمانیی بەلەد و بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نێو فڕۆکەخانەی بەغدا، بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد و بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە دیارترین ئەو ناوچانەن کە له لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به ناوی حیزبوڵڵا، رەبعوڵڵا، ئەسحابولکەهف و ئەولیای دەم بە مووشەک و درۆن ده‌كرێنه ئامانج.