فرۆکە جەنگییەکانى توركییه له‌درێژه‌ی بۆردوومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چیاى “کورەژار”یان لە سنورى قەزاى ئامێدی و “کۆمەڵگەى خانەسور”یان لە شه‌نگال بۆردومان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پاش نیوەڕۆى ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ره، فرۆکە جه‌نگییه‌کانى توركییه دووجار چیای کورەژار کە دەکەوێتە سنورى ناحیەى شیلادزێیان بۆردومانکردووە. هاوكات فرۆکە جه‌نگییه‌کانى توركییه “کۆمەڵگەى خانەسور”یان لە سنورى شنگال بۆردومان و بەو هۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانی یەبەشە برینداربوون.