شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له وڵامی مووشكبارانه‌كانی حه‌ماس بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان له كه‌رتی غه‌زه و باشووری لوبنان به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ربیه، بنكه نیزامی و تونێله‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه و باشووری لوبنان له‌لایه‌ن مووشك و فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراون به‌ڵام ڕێژه‌ی زه‌ره و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه هێشتا نه‌زانراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلیسی ئیسڕائیل هێرشی كردبووه سه‌ر “مه‌سجدولئه‌قسا” و ٣٥٠ فه‌له‌ستینی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و گرووپی حه‌ماس له وڵامدا به ده‌یان مووشه‌كی كاتیۆشا خاكی ئیسڕائیلی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته بریندار بوون. شه‌وی ڕابردووش ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به چڕی بنكه و باره‌گاكانی حه‌ماسی له كه‌رتی غه‌زه و باشووری لوبنان بۆردوومان كرد.