شه‌وی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، چه‌ند مووشه‌ك و گولله‌ی تۆپ له‌خاكی سووریاوه به ئاراسته‌ی به‌رزایه‌كانی گوڵان ته‌قێندرا و له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئێسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له خاكی سووریه بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه و له وڵامی مووشكبارانی به‌رزایه‌كانی گوڵان له‌لایه‌ن حیزبۆڵڵای لوبنانه‌وه چه‌ندین ئامانجی نیزامی له نێو خاكی سووریه بۆردوومان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایاگه‌یاند كه په‌هباده‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌كۆ مووشه‌كیه‌كانی حیزبۆڵڵایان له باشووری سووریه له‌ناو بردووه و فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش سامانه‌ی ڕاداری و تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.