شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپ هاوێژه‌كانی سوپای توركیه “گوندی خاستووی خواروو” لە سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردوومان کرا و به‌و هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێوان دانیشتووانی ئه‌و گونده درووست بووه و له ڕۆژئاوای كوردستانیش بەچڕی گوندەکانی سنووری کۆبانێ تۆپباران دەکەن و تائێستا بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٢٠٠ گوللـەتۆپ ئاراستەی ناوچەیه کراون.
له‌م پێوه‌نده‌دا “نایف بیبەکر” یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ی باشووری كوردستان به میدیاكانی ڕایگه‌یاندووه، كاژێر ٩ی ئەمشەو بۆ یەکەمجار تورکیه بە فڕۆکەی جەنگی سنووری گوندەکەی بۆردوومان کردووه و دواتر بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوڵه‌ك هەمان ئەو شوێنانەی كه به فرۆكه‌كان كرابوونه ئامانج، تۆپباران کراوه. جێگای ئاماژه‌یه لە ماوه‌ی سێ دەیەی رابردوودا به‌هۆی بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌وڵه‌تی توركیه نزیکەی 600 گوند کە بەشی زۆریان دەکەونە پارێزگای دهۆک به‌و هۆكاره‌وه چۆڵ كراون و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ش زیانی گیانی و ماددی زۆریان بەرکەوتووه.