ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، شه‌ش فڕۆكه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا گوندی “سێگری” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌تینای ئامێدی له پارێزگای دهۆكیان به چڕی بۆردوومان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هێرشه هه‌واییه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری هاووڵاتییانی ناوچه‌كه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یاندووه‌ته باخ و كه‌شاوه‌رزی گوندنشینان. جێی ئاماژه‌یه كه هێرشه هه‌وایه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان سالانه ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ست دان و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی