دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردومانی سنوورە شاخاوییه‌کانی ناحییەی “سەرکەپکان” له هه‌رێمی كوردستان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه له‌درێژه‌ی بۆردوومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه شاخی هەڵەمووند لە سنووری ناحییەی سەرکەپکانی قەزای ڕانییەیان بۆردومان كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به زیانەکانی ئه‌م بۆردوومانه بڵاونەکراوەتەوە. پێویسته بوترێت كه ماوەى چەند ساڵه فرۆکە جەنگییەکانى توركییه بە بیانووى بوونى گەریلاکانى پەکەکە، ناوچه‌کانى هەرێمى کوردستان بۆردومان دەکەن و ئەوەش بووەتە هۆى چۆڵکردنى چەندین گوندى ناوچە سنورییەکان وکوژران و برینداربونى سەدان کەس.