ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه توپخانه‌كانی سپای پاسداران ناوچه‌كانی برادۆست و پێنجوێنی به چڕی بۆردوومان كرد.
ماوه ١٢ ڕۆژه كه سپای پاسداران له ڕێگه‌ی توپخانه و په‌هبادی ئینتحارییه‌وه بنكه‌ی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان بۆردوومان ده‌كات و وێڕای گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧٠ كه‌س، زیانێكی زۆری به ڕه‌ز و باخی جووتیارانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و به سه‌دان كه‌سیش ناچاربوون ناوچه‌كه به‌جێبێڵن و ئاواره‌ی شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر بن.