کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی بناری قه‌ندیل له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركییه‌

بۆردوومانی بناری قه‌ندیل له‌ لایه‌ن

بۆردوومانی بناری قه‌ندیل له‌ لایه‌ن

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆکە جەنگیەکانی توركییه‌ بۆردوومانی چەند گوندێکی بناری قەندیل لە سنووری شارۆچکەکانی وەرتێ لە رواندز، قەسرێ لە چۆمان و سەنگەسەر لە سنووری پشدەر دەکەن و رێگەی گشتی دۆڵی “باڵەیان” به‌ ته‌واوی پەکی کەوتووە.

فڕۆکە جەنگییەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٠جار بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە و بەبەردەوامیش فڕۆکەی جەنگی و سیخوڕی بەسەر ئاسمانی دۆڵی باڵەیان دەسوڕێنەوە. هاوکات گوڵاڵە عوسمان، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل راگەیاندووه‌، فڕۆکە جەنگیەکان ناو ماڵی هاوڵاتیانی کردۆتە ئامانج بەڵام تا ئێستا زیانی گیانی نەبوە و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ماڵەکانیان بەرەو ناحیەی قەسرێ جێهێشتوە. هه‌روه‌ها له‌ ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌نێو ره‌ز و باخ و پووش و پاوانی سنووره‌كه‌ كه‌وتووەته‌وه‌ و زیانێكی زۆریش به‌ گوندنشینان کەوتووە.