ڕۆژی ڕابردوو بۆ دوو جار لەسەریەک، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورکیە بۆردوومانی چیاکانی شارەدێی شێلادزێی سەر بە ئوستانی دهۆكیان کرد و ئەو بۆردوومانانە بووەتە هۆکاری پەک کەوتنی کاری ئاژەڵداری لەو ناوچەیە.
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، بۆردوومانەکە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی کردووەتە ئامانج و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکار و زیانەکانی ئەو بۆردوومانە بڵاونەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە ئەو سنوورە، ڕۆژانە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورکیە بە بیانووی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكرێتە ئامانج و سەرکردایەتی ئەو پارتەش ڕەتی کردووەتەوە کە گەریلاکانیان لەو ناوچەیە بوونیان هەبێت.