ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای توركیه بۆردومانی سنوری گوندی “گەڵاڵەی” سه‌ر به ناوچه‌ی شارباژێر له باشووری كوردستان کرد و به‌رپرسێكی ئیداری شارۆچكه‌ی “ماوەتیش” دەڵێت، ھەموو جارێک بۆدومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه دەبێتە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ترس و نیگەرانی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی دوێنێ کاژێر ٤ و ٤٥ خوله‌ك فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیه دووجار ناوچەی “دوکانیان” و “گۆمەسد” لە سنوری “کوێرەکانی” لە بناری چیای ئاسۆسیان بۆردومانکردوو و هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر زه‌ره و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو چەندین جاری دیکە فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵه‌تی تورکیه سنوری شارباژێڕ و پێنجوێنیان بۆردومان کردووە و چەندین هاووڵاتیی بەو هۆیەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.