کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن فڕۆكە جەنگیەکانی تورکیە

بۆردومان کردنی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن فڕۆكە جەنگیەکانی تورکیە

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیه‌ رێگای سەرەكی “دربێسیێ- عاموودایان” لە رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و بەو هۆیەوە سێ ژن و پیاوێك بەسەختی بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوارشەممە ١٣ی مانگی ڕیێبەندان، به‌ هه‌مان شێوه‌ سوپای تورکیە چەند ناوچەیەکی لە شەنگال و کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستانی لە مەخمووری کردە ئامانج، کە لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا لە كەمی مەخموور ٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ كەسی دیکەش بەسەختی بریندار کراون. جێگای ئاماژەیە شەوی رابردوویش میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی مووشەكبارانی بنکەیەکی سەربازی هێزەكانی توركیە لە سنووری ئۆستانی نەینەوای عێراقیان كردووه‌ و بەپێی سەرچاوەكان، هێزەکانی تورکیە كوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە.