به پێی ڕاپۆرتهكان، سەرلەبەیانى ڕۆژی شهممه ٢٦ی مانگی گهلاوێژ، فرۆکە جەنگیەکانى تورکییه چەندجارێک بۆردومانى گوندەکانى “زارگەلى و قرناقە و پشت ئاشانیان” لە بنارى قەندیل کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، فڕۆکەکان لە ئاستیکى نزمدا بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و دواتر بۆ چەندجارێک دەستیانکردووە بە بۆردوومانکردن. جێگهی ئاماژهیه، بۆردوومانەکە هیچ زەرەر و زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانى مادى زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و پوشوپاوانێکى زۆریش ئاگرى گرتووە. شایانی باسه، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەراوکێیەکى زۆر بۆ هاولاتیان و گەشتیارانى ناوچەکە دروستبووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیاوە تائێستا بەدەیان کەسى مەدەنى کوژراون و بریندار بوون.