کاژێر سێی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵه‌تی تورکیه، چەند ناوچه‌یه‌كیان له ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستان بۆردومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه چه‌ند جارێك کوێستانی “بەربزین” و گوندی “سنینیێ” و “بێرکمیان” بۆردومان كردووه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه له هه‌مان ڕۆژدا ده‌وڵه‌تی توركیه بۆردومانی شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد و به‌وهۆیه‌وه ١١ هاوڵاتی بریندار بوون و هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵێكی یه‌كساڵ ته‌مه‌نیش قاچێكی په‌ڕیوه.