شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019
بهپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، فڕۆکە جەنگییەکانى ئهرتهشی تورکییه، ڕۆژی ههینی ١٤ی مانگی پووشپهڕ، بنارى قەندیل و سنوورى چەند گوندێکى ناوچەکەیان بۆردومان کردووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بناری قەندیل و سنووری گوندەکانی “ئاڵیەرەش ،چیای سادر، مۆڵی، خڕی لاسێ و پشتی سورەدێ”ى سەر بە ناحییەی “سەنگەسەر”یان بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانى ئەو ناوچانە کەوتووەتەوە. پێویسته بگوترێ، مانگى رابردوو بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییهوە سێ ئەندامى خێزانێک لە کورتەک گیانیان له دهستدا و ئەوەش کاردانەوەى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراقیش بەدواى خۆیدا هێنا و داوا دەکرێت ململانێ سەربازییەکان لە ناوچە ئاوەدانییەکان و گوندەکان دووربخرێتەوە و چیتر هاوڵاتیانى سڤیل نەکرێنە ئامانج و قوربانیى.