بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییهوە لە چیاى “کورتەک”ی بنارى قەندیل، ژمارهیهك هاووڵاتیی مهدهنی بوون به قوربانی.
هاوسەرۆکی شارەوانى قەندیل ڕایگهیاندووه كه ئێوارەى ڕۆژی پێنجشهممه، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بۆردومانى چیاى “کورتەک”یان کردووە و بەهۆیەوە ٤ هاووڵاتی گیانیان له دهستداوه و ٥ی دیكهش بریندار بوون. ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردووه كه ئەو شوێنەى کە بۆردومان کراوە چەکدارانى پەکەکەى تێدانیە، بەڵکو خەڵکی مەدەنیی تێدا دهژین.