کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌‌‌‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیه‌ لە شەوی ٢٦ی ئەم مانگەوە تا دوێنێ زیاتر لە ٩٠ گوند و شارۆچكەی ڕۆژئاوای كوردستانی بە فڕۆكەی جەنگی، تۆپ و تانك بۆردومان كردووە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون و سێ سەربازی حكومەتی دیمەشقیش كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات –قەسەدە ئاماری هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركی لە شەوی ٢٦ی ئەم مانگەوە تا دوێنێ بۆ سەر ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوكردەوە و لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەشتەمین ڕۆژی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە ٩٠ گوند و شارۆچكە بە فڕۆكەی جەنگی، تۆپ و تانك بۆردومان كراون و لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندەكانی سەر بە كانتۆنی عەفرین منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان لە گوندی عەقیبە بریندار بووە و سێ سەربازی حكومەتی دیمەشق-یش لە گوندی تنب، گیانیان لەدەستداوە.