کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە لایەن چالاکانی مەدەنی لە سەر ئۆکراین

افزایش شمار قربانیان حمله روسیه به اوکراین1

چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نیسبەت هاوخەمی دەربڕینیان لەگەڵ خەڵکی ئۆکرانیا و مەحکووم کردنی هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە.

چالاکانی بوارە جیاوازەکانی خه‌بات له‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ڕوو بە ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە ڕایانگەیاندووە، گەلی کورد دەمێکە لە گەڵ ئازار و ڕەنج و کۆمەڵکۆژی و شەڕ و بۆمبارانی شیمیایی و ئەنفال ئاشنایە و هەرگیز برینەکانی کۆن نابن، هەر بۆیە لەم ڕۆژانەدا کە سێبەری ترسهێنەری شەڕ له‌ سەر خەڵکی ئۆکراینه‌، گەلی کورد لە ناخیەوە هەست بەو ئازارە دەکات و چاک دەزانێت کە هاووڵاتیانی سڤیل قوربانی ئەم شەڕەن. ئێمە وەک چالاکانی سیاسی، مەدەنی، میدیایی و مافی مرۆڤی دەستدرێژی سەربازی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و ئاوارە کردنی ئەو خەڵکە بێ تاوانە مەحکووم دەکەین و هاوکات لە ڕێکخراو و ناوەندە نێونەتەوەییەکان داواکارین بە زووترین کات پێش بەم شەڕە بگرن.