به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه هه‌نارده كراوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، هێزێكی زۆری ئینتزامی له گه‌ره‌ك و شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز و مهاباد جێگیر كراون، به‌ڵام وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان خه‌ڵك دووكانه‌كانیان داخستووه وڵامێكی ددان شكێنیان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی داوه‌ته‌وه.