کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی له‌ تاران

بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی تاران له‌ درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی سه‌دان تراكتیان له‌ نێو شه‌قامه‌كانی شار دا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ دیواری شاره‌كه‌یان به‌ دروشمی دژ حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌.

كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران سه‌دان تراكتیان به‌ وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌ دا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. هه‌روه‌ها دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ دروشمه‌كانی “ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری شه‌قامه‌” و “نه‌ له‌ بیر ده‌كه‌ین و نه‌ ده‌به‌خشین” نه‌خشێندراوه‌ و گه‌نجانی شۆڕشگێڕ داویان له‌ خه‌ڵكی ئێران كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی شۆڕشی ژینا یه‌كگرتووه‌ بمێننه‌وه‌ و درێژه‌ به‌ خه‌بات بده‌ن.