کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنی تراكت و دروشم نووسین دژبه‌ حكوومه‌ت له‌ شاره‌كانی ئێران

بڵاوكردنی تراكت و دروشم نووسین دژبه‌ حكوومه‌ت له‌ شاره‌كانی ئێران

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان داوه‌.

كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ بڵاوكردنی تراكت و ئاگردانی به‌نێری به‌ربژیره‌كان، داویان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم به‌شداری نه‌كه‌ن و ڕێز له‌ خۆێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕش بگرن. لاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ نووسینی دروشمه‌كانی “سزای سێداره‌ ڕابگرن”، “تووماج ساڵحی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكه‌ن”، “ئێعدام ڕابگرن، ئه‌مه‌ هۆشداره‌، نه‌ك خواهیش” و قه‌سه‌م به‌ خوێنی یاران، ئه‌گه‌رینه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه‌.