کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بڵاوكردنی تراكت بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له‌ تاران

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی تاران بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌دا تراكتیان بڵاو كرده‌وه‌.

پاش له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی شاره‌كانی ئێران و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی گرته‌وه‌. له‌ وڵاتانی ئورووپایی كارزارێك له‌ژێر ناوی “نا بۆ ئێعدام” ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ زیندانی ئڤێین ٦١ به‌ندكراوی ژن دژبه‌ سزای ئێعدام ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و ده‌یان چالاكی سیاسی، كرێكاری و مه‌ده‌نی پشتیوانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كرد. له‌ شاره‌كانی ئێرانیش كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاند و له‌ شاری تاران بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی به‌ندكراوانی ئێعدام كراو و ڕێگری له‌ ئێعدامی به‌ندكراوانی دیكه‌، سه‌دان تراكت له‌ نێو شه‌قامه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی توونسی دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

-

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن

-

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

-

ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواست بۆ “شه‌یدا سابری جو” له‌ یاسووج

-

ڕێگری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید

-