ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له تراكته‌كانیان ناوی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسیان نووسی و دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه. ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران داویان له ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران كرد كه له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان بێت تاكوو ڕێگه له به‌ندكران و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بگرن.