ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، چالاكانی چه‌پ و كۆمۆنیست له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران و كه‌ره‌ج تراكتیان به مه‌زموونی شه‌ڕی چریكی دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی بڵاو كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی كرێكار له هه‌موو كرێكارانی ئێران و جیهان، خوازیاری یه‌كگرتوویی و یه‌كڕێزی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ست و گه‌نده‌ڵی ئیسلامی بوون. تێكۆشه‌رانی چه‌پ و كۆمۆنیست داویان كرد هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكرێن، سزای ئێعدام ڕابگیریێت و له دروشمه‌كانیان دا بانگه‌شه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری دژبه نێونه‌رانی سه‌رمایه‌داری جیهانییان له ئێران كرد.