کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنی تراكت به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

بڵاوكردنی تراكت به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، ده‌یان تراكتیان له‌ نێو شه‌قامه‌كانی شار و گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی دا بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌راسه‌ری شاره‌كانی كوردستان، بازاڕیان و دووكاندارانی شاری سنه‌ش به‌ ته‌واوی مانیان گرتووه‌. له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان كرد له‌ به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و گوڵی سووریان له‌سه‌ر قه‌بره‌كان دانا. هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌یان تراكتیان به‌ وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌ نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار دا بڵاو كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.