ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ڵایه‌ری سه‌ر به ئوستانی هه‌مه‌دان له چالاكییه‌ك دا به‌یاننامه‌یان له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ڵایه‌ر له وڵامی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هۆشداریان دایه هێزه‌كانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر ئێعدامه‌كان ڕانه‌گرن و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كچان و ژنانی ئێران ڕانه‌وه‌ستێنن ئه‌وا تۆڵه‌ی سه‌ختیان لێ ده‌كه‌نه‌وه.