لقى سلێمانى سەندیکاى کرێکارانى باشووری کوردستان له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ڕایگەیاند، لە ساڵى ڕابردوودا ١٧ کرێکار لە شوێنى کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کرێکارى دیکەش برینداربوون، به ڕێژەى ١٤%یش ژنانی كرێكار حه‌قده‌سته‌كانیان لە هاوپیشە پیاوەکانیان کەمترە.
بەپێی ئامارەکە، ٦٣%ى کرێکارانی سنوری پارێزگای سلێمانی گرێبەستی کاریان نییە، ئەوانەشی گرێبەستیان هەیە یاسایی نییە و به ڕێژەى ٤٢% ى کرێکارانیش هیچ جۆره بیمه‌یه‌كی کۆمەڵایەتیان بۆ نەکراوە و ئەو كرێكارانه‌ش بیمه‌یان هه‌یه له هیچ جۆره بیمەیهكی ته‌ندرووستی كه‌ڵك وه‌رناگرن. هاوكات لە ساڵى ڕابردوو، ئه‌و سه‌ندیكایه ناوی پێنج هەزار و ٦٧١ كرێكاری وه‌ك ئەندام لە سەندیکاكهدا تۆمار کردووه و ٥٠٠ هەلی کاری بۆ كرێكاران ڕەخساندووە و ١٢٠ کرێکار لەڕێگەی سەندیکاوە کێشەی پیشه‌ییان بۆ چارەسەرکراوە و نامه‌ی ئاگادار كردنه‌وه‌یان بۆ ٣٠٠ خاوەن کار ناردووە.