کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری پێشێل كاری مافی منداڵان له‌ لایه‌ن یونیسێف

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری پێشێل كاری

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری پێشێل كاری

رێکخراوى منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان “یونیسێف”، ئامارى پێشێلکارى مافی منداڵانى له‌ شەش مانگى سەرەتاى ساڵى ٢٠١٩ و ساڵى ٢٠١٨ بڵاوکردەوە.

بەپێى ئەو ئامارە ١٠ هەزار منداڵ لە سەرەتاى ساڵى ٢٠١٩ەوە پێشێلکارى بەرامبەر مافەکانیان کراوە و لە ساڵى ٢٠١٨ دا، ٢٤ هەزار منداڵ روبەڕوى پێشێلکردنی مافەکانیان بوونەتەوە کە لەو ژمارەیە نزیکەى ٢٠ هەزار منداڵیان لە عێراقدان و تا ئێستاش لەژێر گەمارۆدان و ڕووبه‌ڕووی پێشێلکاریى دەبنەوە. لە راپۆرتێکى ئەو رێکخراوەدا هاتووە: “ئەو پێشێلکارییانەى کە لە لایەن یونیسێفەوە تۆمارکراوە، خۆى لە کوشتن و شێواندنى جەستە و دەستدرێژى سێکسى و رفاندن و رێگەگرتن لە گەیشتنى هاوکارى مرۆیی و هێرشکردنە سەر مه‌درسه‌ و نەخۆشخانەکان ده‌بینێته‌وه‌. بەپێى ئامارەکە زیاتر لە ١٧٠ هەزار پێشێلکاریى بەرامبەر بە مافی منداڵان ئەنجامدراوە لە نێوان ساڵانى ٢٠١٠ تا ساڵى ٢٠١٩ کە بە تێکڕایی، رۆژانە ٤٥ حاڵەتى پێشێلکاریى بەرامبەر بە منداڵان. ئه‌نجام دراوه‌. لە راپۆرتەکەدا هه‌روه‌ها هاتووە؛ زۆرینەى ئەو پێشێلکارییانەى لە ئەمساڵدا تۆمارکراوە خۆێناوی و توندبوون بەرامبەر بە منداڵان و ئاماژە بۆ بارودۆخى رۆژئاواى کوردستان کراوە کە بەهۆى دەستدرێژییەکانى تورکییه‌وە، ٣٢ منداڵ کوژراون.