ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، لاوانی شۆڕشگێڕی ڕه‌شت به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و دیوارنویسی پشتیوانی خۆیان له چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،چوار بندكراوی سیاسی كورد به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “موحسین مه‌زڵووم” مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ كراون. شایانی باسه كه ئه‌و چوار به‌ندكراوه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا له‌مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. ڕۆژی ڕابردوو لاوانی شۆڕشگێری ڕه‌شت به دروشم نووسین و بڵاوكردنه‌وه تراكت پشتیوانی خۆیان له‌و چوار به‌ندكراوه سیاسیه ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادیان بوون.