کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنه‌وه‌ی بەیاننامەی “ژن ژیان ئازادی” بە چوار زمان لە زانکۆی تاران

بڵاوكردنه‌وه‌ی بەیاننامەی ژن ژیان ئازادی بە چوار زمان لە زانکۆی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکان و خوێندکارانی زانکۆ لە ئێران، بەیاننامەی “ژن، ژیان ئازادی”یان بە چوار زمانی کوردی، فارسی، تورکی و عەرەبی لە زانکۆی تەربییەت موعەلیمی تاران چاپ و بڵاو کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٥ی مانگی گوڵان، چالاکانی خوێندکاریی زانکۆکانی ئێران بەیاننامەی “ژن، ژیان ئازادی”یان بە چوار زمان بڵاو کردەوە و لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا ڕایانگه‌یاند کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژبه‌ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی هێڵی سوورە و هیچ کەس و دەسەڵاتێک ناتوانێت پێش بەو ڕاپەڕینە و ڕووخانی ‌مێژووی خوێناوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بگرێت.