ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبهندان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یەکەمجار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “ماربورگ” لە گینهی ئۆستوایی پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ئاماری ئەم ڕێکخراو تەندروستیە جیهانیە، تا ئێستا لانیكهم ٩ کەس بە هۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە و ١٦ حاڵەتی دیکەی گومانلێکراو بینراون. وەزیری تەندروستی گینهی ئۆستوایی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان، “ئاگاداری تەندروستی” بە ناوچە و پارێزگاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی “گینه” دراوه و زیاتر لە چوار هەزار کەس لە قەرەنتینەدان.