کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونەوەی زۆری نەخۆشی لە نێو زیندانی ئه‌وین

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی بەندکراوانی بەندی ٨ی زیندانی ئه‌وین تووشی نه‌خۆشی ئەنفلۆنزا بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا “شاپوور ئیحسانی ڕاد”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران تووشی تاو لەرزێکی توند بووه‌ و هه‌روه‌ها “سینا زاهیری” دوای خراپ تربوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی گواسترایه‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی زیندان. شایانی باسه‌ ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان و دەستبەسەرکراوان لە کەرەنتینەی زیندانەوە بۆ بەندی ٨ و بەشه‌كانی دیکە گواستراونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپتربوونی بارودۆخیان.بە پێی ئەم هەواڵانە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین لە هەمان بارودۆخدایە و زۆرێک لە زیندانیانی ژن نەخۆش کەوتوون، لەم دۆخەدا بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبوون ده‌رمان بەسەر زیندانییەکاندا دابەش بکەن و ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمانی پێویست بۆ زیندانیان له‌ ئارادا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌ سوریه‌

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی لوبنان دژبه‌ دۆخی خراپی ئابووری

-

هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامی كرێكارێكی ئه‌فغانستانی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی عه‌فرین دژبه‌ به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا

-

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ بۆكان

-