کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بڵاوبوونەوەی دیمەنی دەستبەسەر کرانی دوو ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕشەمە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، دوو ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری سنە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و بە زۆرەملی ئەو دوو هاوڵاتیە کە هاوژینی یەکن دەستبەسەر دەکرێن و بۆ یەکێک لە بنکەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەگوازرێنەوە.

هاوڵاتیەک کە شایەتحاڵی ئەو ڕووداوەیە گرتە ڤیدیۆیەکی لە ساتی پەلامار و دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاوڵاتیە بە ناوەکانی “واران محەمەد-نژاد” و “پەیام میری” خەڵکی گوندی تەنگیسەر تۆمار کردووە کە تێیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە کاتێکدا ئەو دوو هاوڵاتیە تەنانەت بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە بە توندی هەڕەشەیان لێ دەکرێت و دەستبەسەر دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیندانی کردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری بانە و بۆكان

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٨ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی لە شاری سەقز و پیرانشار

komalah

تەقینەوەی ماڵێک لە شاری کرماشان بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز

komalah

له‌ ناوچوونی به‌شێكی زۆر له‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانی سنه‌ به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا

komalah

کوژرانی پێنج هاووڵاتیی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە باشووری کوردستان

komalah