هاوكات له‌گه‌ڵ بۆحرانی پاندمی كۆرۆنا له هند به‌رپرسانی بێهداشتی هند هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی قارچێكی كوشه‌نده‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ٥ له سه‌دی تووشبوانی نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌ت تووشبۆانی كۆرۆنا ده‌كاته قۆربانی.
له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی ئه‌م قارچه عفونییه، به‌رپرسانی ده‌رمانی هند هۆشداری نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست به‌م نه‌خۆشییه نوێیه ده‌ده‌نه خه‌ڵك. به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌سانێك كه تووشی ئه‌م قارچه ده‌بن بینایی چاویان لێڵ ئه‌بی و ئێشی سینگ و كێشه‌ی هه‌ناسه‌یان تووش ئه‌بێ. به پێی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌م قارچه عفونییه زۆرترین مه‌ترشی به‌سه‌ر تووشبوانی كۆرۆنا درووست ده‌كات و تا ئێستا ٧٢٥٠ كه‌سی تووشبوو له لایه‌ن ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه تۆمار كراوه.