سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی زاهیدان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ٤٧ تووشبوو به نه‌خۆشی ماڵاڕیا له‌ماوه‌ی سێ حه‌وتووی ڕابردوو له سیستان و به‌لووچستان شناسایی كراون و زه‌نگی مه‌ترسی جیددیمان له ته‌واوی ئوستان لێداوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری پزیشكی زاهیدان، مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو سه‌رجه‌م ١٤ كه‌س له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به نه‌خۆشی ماڵاڕیا تووش بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ ٤٧ كه‌س شناسایی كراون. بارینی باران له پاكستان و ئێران و گه‌رم بوونی كه‌ش و هه‌وا و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه له سیستان و به‌لووچستانه.